هیچ زه‌واجێك نیه به بێ كێشه له نێوان ژن و مێردا، به‌ڵام به پشت به‌ستن به خوای گه‌وره و بوونی ئارامی و كاركردن و هێنانه‌وه‌ی عوزر و بوونی سیقه و گومانی چاك به یه‌كتر ده‌توانرێت زۆربه‌ی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت ( ئه‌م بابه‌ته له پێگه‌ی ڕێگای ڕاستیوه وه‌رگیراوه ).
Author: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
ئه‌م بابه‌ته بریتیه له وه‌رگێڕانی فه‌رموده‌كانی به‌شی ڕۆژوو له پوخته‌ی صه‌حیحی موسلیم به زمانی كوردی.
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
مردن قه‌ده‌ریكی نوسراوه له كاتێكی دیاری كراودا و دواكه‌وتن و پێش كه‌وتنی بۆ نیه، گیان كێشان ئازارێكی زۆر به ئێشی هه‌یه‌و خه‌ڵكی تێیدا جیاوازن به پێی ئیمان و ته‌قوایان، ئیمانداران له كاتی گیان كێشاندا مژده‌ی به‌هه‌شتیان پێ ده‌درێت و رۆحیان سه‌رده‌كه‌ویت بو لای په‌روه‌ردگاریان، بێ باوه‌ڕانیش مژه‌ی دۆزه‌خیان پێ ده‌درێت و ڕۆحی بۆگه‌نیان له به‌رگیكی ته‌نگدا حه‌پس ده‌كرێت، ئازاری گۆڕ و خوشی گۆڕ هه‌قه‌و گۆڕ یان باخیكه له باخه‌كای به‌هه‌شت یان چاڵێكه له چاڵه‌كانی دۆزه‌خ.
Author: هێمن عه‌بدولعه‌زیز
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Publisher: پێگه‌ی ڕێگای ڕاستی http://www.regayrasty.org
ئه‌م بابه‌ته باسی ژیانی پێشه‌وا موحه‌مه‌دی كوڕی عه‌بدولوه‌هاب ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ ده‌كات وهه‌روه‌ها باسی بانگه‌وازه‌كه‌ی ده‌كات له‌سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردنیه‌وه تا كۆتایی ژیانی.
Author: شێخ عه‌بدولعه‌زیز بن باز
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
خوشكی بەڕێزم: فرمێسكەكان هاتوونە گوفتار، ئەی گوێ بیستەكان لە كوێن؟ ڕاستییەكان دەركەوتن، شوێن هەڵهاتنیان لە كوێ‌یە؟ ڕێگای ڕۆشن بووە وە، ڕێبوارەكەی لە كوێ‌یە؟ ئەی تۆ بەرەو كوێ دەچیت؟ مل بۆ كوێ دەنێیت؟ بۆ بەهەشت یان بۆ دۆزەخ؟ ئەی بێ ئاگایت لەوەی هەموو چركەكانی ژیانت دەنوسرێت و گوفتارەكانت كۆ دەكرێنەوە و چی بەدڵتا دێت دەزانرێت و هەڵسوكەوتەكانت ژمارە دەكرێن.
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Publisher: سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
قنووت ئه‌و دوعایه‌یه كه له نوێژی وه‌تردا ده‌خوێنرێت له پاش ركوع.هه‌روه‌ها ڕه‌وایه دوعای قنووت بخوێنرێت ئه‌گه‌ر موسڵمانان توشی كاره‌سات و موسیبه‌ت و ناڕه‌حه‌تی بوون، دوعاكه ده‌خوێنرێت له پاش هه‌ستان له ركوعی كۆتایی هه‌موو فه‌رزێك له هه‌ر پێنج نوێژه‌كه، تا خوای گه‌وره ئه‌و به‌ڵاو موسیبه‌ته لاده‌بات له‌سه‌ر موسڵمانان.
Author: ئیدریس مه‌حمود
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز - مامۆستا خه‌لیل ئه‌حمه‌د
Publisher: سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org